وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ''هەسەدە'' لە ڕاگەیندراوێکدا، هۆشداری توندی بە هێزەکانی سوریا دەدات و دەشڵێت" یاری بە ئاگرمەکەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئاب مەحمود حەبیب، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ''هەسەدە'' لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە هێشتا لە مەترسییەکانی گروپەچەکدارەکانی ناو ڕیزەکانی تێنەگەشتەوە.
دەشڵێت" هۆشداری دەدەینە دیمەشق کە ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانی بێت ئێمە لە باوڕی خۆمانەوە ئاگربەستمان ڕاگەیاندوە ئەگەرنا توانای شەڕکردنمان هەیە و بەرخۆدانمان لە بەنداوی تشرین نمونەیەکی دیارە".
لە کۆتاییدا باسی لەوەشکردوە، ئەگەر ئەو کردەوانە بە مەبەستبن ئەوا ئەمانج لێیان دروستکردنی ناکۆکی و کێشەیە و دەیانەوێت هەمان ڕوداوەکانی کەنارەوەکان و سوەیدا لەلای ئێمە دوبارە بکەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە درەنگانی شەوی رابردوو لە سنوری دێر حافر پێکدادان لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و چەند گروپێکی چەکداری سەر بە سوریا روویدا و نوسینگەی راگەیاندنی "هەسەدە" لە راگەیەنراوێکدا بڵسویانکردەوە کە هێزەکانیان مافی بەرگریکردن لە خۆیان بەکارهێناوە بەرانبەر هێرشی ئەو گروپانە بۆ سەر دێر حافر کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە پشتیوانی دەکرێن