هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە مووچە، رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەو شاندەی بڕیاربوو سەردانی هەولێر بکات، هەر لە بەغدادەوە راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکوەزیران کردووە.
بەگوێرەی میدیای یەکێتی: هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە نەوت رادەستی بەغداد بکات، ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردودا بۆ ماوەی زیاتر لە 80 ڕۆژ موچەخۆرانی هەرێمی موچەیان وەرنەگرت و لە ئێستادا کە لە مانگی ئابداین هێشتا موچەی مانگی حوزەیران دابەشنەکراوە.