بەرپرسێكی حکومەتی هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندی ئەوانە دەدات، کە سیستەمی بەرهەم هێنانی کارەبای وزەی خۆر( سۆلار)یان بەستووە و ڕایدەگەیەنێت، كە زیادەی كارەباكەی دەخرێتەوە ناو تۆڕی نیشتمانی و لە پارەی كارەباكەی بۆی كەم دەكرێتەوە.
عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" بەمزووانە پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێریی(ڕووناکی)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیستەمی (نێت میتەرینگ)لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کارادەکرێت".
ڕاشیگەیاندووە" ئەگەر تۆ سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆرت لەماڵەکەت بەستووە و خۆت تۆمار بکەیت، ئەو بڕە کارەبایەی کە لەکاتی کارکردنی سیستەمەکە زیاد دەبێت و دەیدەیتەوە بە تۆڕی گشتی، لە پسوولەی کارەبای مانگانەت کەم دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەستنی سیستەمەکە بەپێی تاقیکردنەوەکان، ڕێژەی ۳۰٪ کارەبا لەوەرزی هاوین کەم دەکاتەوە.