بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم لە فەرمانێکدا گۆرانکاری لە دوو بەڕێوەبەرایەتیدا دەکات، لەوانەش عەبدولستار یاسین لە شوێنی عەبدولخالق تەلعەت لە ژۆری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەستبەکار دەبێت.
بە گوێرەی بەڵگەیەک کە دەست (سپی) کەوتووە لیوا تارق ئەحمەد ئیبراهیم بەرێوەبەری گشتی هەرێم لە فەرمانێکدا عەبدولستار یاسین لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم دەبەخشێت و وەک نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ لە ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە شوێن عەبدولخالق تەلعەت کە خانەنشین بووە، دەستنیشان دەکرێت.
هاوکات بە گوێرەی فەرمانەکە فازڵ هادی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی ژینگە و دارستان دەست بەکار دەبێت