وەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریا هێزی سەربازیی بۆ گوندەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب و رەقە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا گواستووەتەوە، کە ئەو ناوچانە نزیکن لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە وەزارەتی بەرگریی سوریا هێزی سەربازیی گەورەی رەوانەی ناوچەکانی نزیک بەنداوی تشرین و گوندەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب کردووە، هەروەها هێزی سەربازی دیکەش لە فیرقەی 60 و 76ـی وەزارەتی بەرگرییەوە گەیشتوونەتە ناوچەی زاملە لە باشووری رەقە”.
ئاژانسەکە بڵاویشیکردەوە، ئەو هێزە سەربازییانەی گەیشتوونەتە ناوچەکانی بەنداوی تشرین، دێرحەفەر و زاملە، دوای گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تائێستا هیچ شتێکی فەرمی لەبارەی جوڵەی هێزەکان و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە نزیک حەلەب بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات نییە، بەڵام رەنگە ئەمە پەیوەندی بە گرژییەکانی ئەم دواییە و کاردانەوەکانی ئەو کۆنفرانسەوە بێت، کە رۆژی هەینی لە حەسەکە بەڕێوەچوو.
یەکەم کاردانەوەی دیمەشق کۆنفرانسی حەسەکە ئەوە بوو، کە گفتوگۆکانی پاریسی بۆ رێککەوتن لەگەڵ قامیشلۆ هەڵپەسادر، کە بڕیار بوو بەم نزیکانە بەڕێوەبچێت.