هەسەدە ئاشکرایدەکات، هێزەکانیان وەڵام سەرجەم هێرشی گروپە چەکدارەکان دەدەنەوە و داوا لە دیمەشق دەکات و گروپانە کۆنتڕۆڵ بکات.
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە” لە چەند ناوچەیەک، بە تایبەتی لە دەوروبەری شارۆچکەی دێر حافرو گوندەکانی دەوروبەری، دەستیان بە جموجۆڵی گوماناوی کردووەوبەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست.”
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر بەردەوام بن لە بەئامانجگرتنی هێزەکانمان، ناچار دەبین لەسەر بنەمای بەرگری رەوا وەڵامیان بدەینەوە.
هەسەدە دەڵێت” داوا لە حکومەتی سوریا دەکەین هەڵسوکەوتی ئەو ئەندامە لە یاسا دەرچووانە كۆنتڕۆڵ بكات، ئەگینا دەبنە هۆی داڕمانی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەكانی لە نێوانماندا واژۆ کراون.”