ئەمشەو جارێکی دیکە بۆریی ئیفراز سێ شکا، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو گەڕەکانەی ئاویان لەسەر ئەو پڕۆژەیە سبەی ئاویان پێ نادرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند'' چاککردنەوەکە چەند کاتژمێرێكی دەوێت، دوای چاککردنەوەش بۆرییەکان چەند کاتژمێرێكی دەوێت بۆ پڕبوونەوە لە ئاو، بۆیە سبەی ئەوەی ئاوی لەسەر ئەو پڕۆژەیە بێ ئاوی پێ نادرێت.''
شەشی ئەم مانگە جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شکابوو، دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بۆرییەکە چاککرایەوە.
پڕۆژەکانی ئیفراز لە هەولێر نیوەی ئاوی خاوێنی سنوورەکە دابین دەکەن. تەنیا پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ سەرچاوەی سەرەکیی نزیکەی ٤٠ گەڕەکی شاری هەولێرە، کە دەکاتە ٪٤٠ دانیشتووانی شارەکە.