شاسوار عەبدولواحید دەستگیر کرا

کەمێک لەمەوبەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی دەستگیر کرا.


شەوی سێشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٥ میدیای نەوەی نوێ رایگەیاند"هێزێکی ئەمنی یەکێتی" چووەتە سەر گوندی ئەڵمانی و شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکردووە، بەڵام میدیای یەکێتی دەڵێت" لەلایەن پۆلیسەوە و بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە".

تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەمبارەوە هیچ رونکردنەوەیەکیان نەداوە.




PM:11:11:12/08/2025