سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا سەردانی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ واشنتۆن پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند ئەگەر کۆبوونەوەکەیان سەرکەوتوو بێت ئەوا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان ئەمریکا، روسیا و ئۆکرانیا ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئاب دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی لەگەڵ ڤیلادیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.
ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەگەر کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە باشی بەڕێوەبچێت، ئەوا پلان بۆ کۆبووەنەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ پوتین دادەنرێت.
دۆناڵد ترەمپ جەختیشی کردەوە لەوەی هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە باشترین رێگا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ترسناکی نێوان روسیا و ئۆکرانیا ئەوەیە کە راستەوخۆ هەنگاو بنێین بۆ رێککەوتنێکی گشتی نەک تەنها راگەیاندنی ئاگربەست.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەوی رابردو بە کاتی هەولێر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤیلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە ویلایەتی ئالاسکا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر گفتوگۆیان کرد و دوابەدوای کۆبوونەوەکەشیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی دیدارەکەیان بە گرنگ و بەرهەمدار وەسف کرد.