بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکدا لەناو شاری سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت” دوای نیوەڕۆی ٥ی ئابی ٢٠٢٥ لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەشاری سلێمانی، توانیان لەبۆسەیەکدا دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ١٩ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئامانجیان شاردنەوە و بردنەدەرەوەی ماددەکە بووە لەڕێگەی بارهەڵگرێکەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
هەروەها، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.