بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان، ئاشکرایدەکات تەرمی گەنجێکی ١٩ ساڵ بە خنکاوی لە ناو حەوزێکی ئاودا دۆزراوەتەوە.
فەرهاد شێخ وەستانی رایگەیاند" کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی ئاب تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان ئاگادار کرایەوە بەبوونی تەرمێک لەگوندی توتمەی سنوری ناحیەی بالیسان کە لەحەوزێکی ئاودا خنکابوو .''
دەشڵێت'' دوای گەیشتنی تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان بۆشوێنی ڕووداوەکە دەستبەجێ تەرمەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی بالیسان و فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجام درا، لەئەنجامدا دەرکەوت کەوا زیاتر لەکاتژمێرێک دەبوو گیانی لەدەست دابوو.''
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی زریان محەمەد واحیدە، بەوتەی کەس و کاری ئەم هاوڵاتییە پێشینەی نەخۆشی پەلکەمی هەبووە بۆدڵنیابونەوە لە چۆنیەتی گیان لەدەست دانی لەلایەن تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر .