هۆشیار زێباری: حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

هۆشیار زێباری، ڕایگەیاند” حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێکردووە و ئەوەی ماوەتەوە لەسەر بەغدایە.”


ئەندامێکی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە” دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندیییەکانی خۆی لە ڕێککەوتنە تەکنیکییەکان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت و لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان و ڕادەستکردنی پشکی داهاتە نانەوتییەکان جێبەجێ کردووە.” 

ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەتی فیدراڵیدایە، بۆ ئەوەی ١٩ی ئاب، مووچەی مانگی ٦ بۆ فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.




AM:08:41:19/08/2025