ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا ئاشکرا کرا



وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ ڕایگەیاند'' هەموو مەرجەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی (سۆمۆ)وە جێبەجێ كراون"
وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق لە بەغداد بەسەرپەرەشتی (محەمەد تەمیم) وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ كۆبوونەوە.

ژمارەیەك لە وەزیرو بریكارو بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە هەردوو حكومەت ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەو بەرەوپێشچوونە خراوەتەڕوو كە لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتدا بەدیهاتووە، كە بریتین لە دۆسیەكانی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت و داهاتە نانەوتییەكان هەروەها، تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدراڵی. 

ئاماژەبەوەشکراوە، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە جەختیان كرد لەوەی پەرەوپێشووچی گرنگ بەدیهاتووە، بەتایبەتی لە دۆسیەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێم، هەموو مەرج و پێداویستییە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لەڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) جێبەجێکراون. 




PM:01:20:19/08/2025