ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرایكردوه" ئەو ئۆپەراسیۆنەی كرایه‌سه‌ر لاله‌زار، ئاشکراکردنی ململانێیەکی قووڵی ناو حزبەکەیە لەسلێمانی لەنێوان برا دوژمنەكاندا و هه‌ریه‌ك له‌لاهور شێخ جهنگیو برا ده‌ستگیركراوه‌كانی، بۆ چه‌ند ساڵێك زیندانیده‌كرێن".
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا به‌ناونیشان (جەنگی برا دوژمنەكان لەسلێمانی كە ساڵانێك بەرژەوەندیی ئەمنییو سیاسی‌یان بەشكردبوو) ده‌ڵێت" دانیشتوانی سلێمانی توشی شۆکبون بەو پێکدادانە خوێناوییەی ڕویدا له‌شاره‌كه‌یان".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه"دانیشتوانی سلێمانی توشی شۆکبون بەپێکدادانێکی خوێناوی کە یەکە ئەمنییە حکومی‌و حزبییەکان تێیدا بەشداربون، بەرلەوەی بۆیان ئاشكرابێت شەڕی نێوان ئامۆزاکانی ناو خێزانی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کۆچ‌کردوی عێراق بوە".
بڵاویشیکردووەتەوە کە " لەئێوارەی پێنجشەممەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، دەرچونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پەرەیسەند بۆ پێکدادان‌و گەمارۆدانی دراماتیکیی هۆتێلێک لەسەنتەری شارەکە، کە بەدەستگیرکردنی شێخ جەنگی، كە یەكێكبوو لەسەر سەرکردە دیارەكانی ئەو حزبە کۆتاییهات".
سه‌باره‌ت به‌زیانه گیانیه‌كانی پێكدادانه خوێناویهكه نوسیویه‌تی، "لەئەنجامی ئەو ڕوبەڕوبونەوانە لانیکەم سێ کەس كوژراون‌و نزیكه‌ی ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، لەكاتێكدا كە ستونی دوکەڵ لەسەنتەری شارەوەكەوە بەرزدەبوەوە، هێزە ئەمنییەکان سەرجەم دەروازەکانی چونە ژورەوەی سلێمانییان داخست".
وه‌كو شه‌رقولئه‌وسه‌ت باسیكردوه"هێزە ئەمنییەکان ئەو شوێنەیان ئاشکرانەکردوە کە شێخ جەنگی‌و دوو براکەی بۆی گواستراونەتەوە، بەڵام ئه‌وه ئاشكرابوه، لاهور شێخ جهنگیو برا ده‌ستگیركراوه‌كانی، ڕەنگە ڕوبەڕوی سزای چەند ساڵێك زیندانی ببنەوە، بەهۆی ئەوەی بەداڕشتنی پیلان بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئاسایش تۆمەتباركراون".
ئاماژە بەوەشدەکات کە " چاودێرانی سیاسی وایدەبینن، ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئاشکراکردنی ململانێیەکی قووڵی ناو حزبەکەیە لەسلێمانی لەنێوان برا دوژمنەكاندا، کە ساڵانێک بەرژەوەندی ئەمنییو سیاسی‌یان بەشكردبوو".