ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرای دەکات کە هەڵبژاردنی داهاتوو پاک وبێگەرد نابێت و پێویستە دادگا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆن ڕێکاری توند دژی سەرپێچیکاران بگرنەبەر،
هۆشیار زێباری ئەندام مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند" ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاستی پارتی ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق پاک و بێگەرد نابێت و پێویستە ڕێکاری زیاتر بگیرێتەبەر".
هۆشیار زێباری، باسی لەوەشکرد" بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت لە هەڵبژاردن لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پڕۆژەکان بە بەڵێندەران و بەدەرکردنیان لەڕێنماییەکان، دامەزراندنی لیستی چاودێری کۆمەڵایەتی، دابەشکردنی پارە بە ملیاران لەسەر کاندیدەکان و کڕینی کارتی دەنگدان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەڵبژاردنی داهاتوو پاک و بێگەرد نابێت".
دەشڵێت" پێویستە دادگا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆن ڕێکاری توند دژی سەرپێچیکاران بگرنەبەر، ئەویش بە ئامانجی گەرەنتیکردنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق".
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە مانگی ١١ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.