هەسەدە: گروپە چەكدارەكانی حكومەتی دیمەشق هێرشیان كردووەتە سەر خالێكی هێزەكانمان

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت ڕایگەیناد'' هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشێكی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقیان لە گوندەواری دەیرەزور داوەتەوە.'' 

هەسەدە دەڵێت'' لە هەوڵێکی نائومێدانەدا بۆ بڵاوكردنەوەی ئاژاوەگێڕی و تێكدانی ئاسایشی ناوچەکە، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی داعش، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، بە بەکارهێنانی چەکی بی کەی سی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، بنکەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی "کەسرە"یان کردە ئامانج لە شارۆچکەی ئەلجنینە لە رۆژئاوای گوندەواری دەیرزور.''

ئاماژەی بەوەشکراوە، شەڕڤانانمان ئازایانە روبەڕوی هێرشەکە بوونەتەوەو بەوپەڕی تواناوە وەڵامی سەرچاوەکەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا زیانی گیانی لە نێو هێرشبەرەکاندا كەوتووەتەوەو پێنج شەڕڤانی ئێمەش بە رێژەی جیاواز بریندار بوون.

هەروەها، ئەم هێرشە خیانەتکارانە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان پاشگەزیان ناکاتەوە، حکومەتی دیمەشقیش راستەوخۆ بەرپرسیار دەکەن لە کردەوەکانی ئەو گروپانە، داواش دەکان ئەندامەکانی كۆنتڕۆڵبكات و دەستبەجێ هێرشەکانیان رابگرێت.




PM:10:52:24/08/2025