عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست ئاشکرایدەکات'' ئه‌و شانده‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه ئاسته‌كه‌یان دابه‌زاندوه و هیچ وه‌زیرێكی تێدا.''
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێرناوی "بێ باكی له موچه‌خۆران" نوسیویه‌تی" جارێ پێشوو، وه‌زیری دارایی عێراق پێیوتون، با شاندێكی بڕیار به‌ده‌ست بێت، كه‌چی، ئه‌مڕۆ شاندیان ناردوه ئاسته‌كه‌یان زیاتر دابه‌زاندوه و وه‌زیرێكیشی تێدانیه، ئه‌مه كات كوشتنه".
راشیگه‌یاندوه'' ئێستا به‌رهه‌می نه‌وت نزیكه‌ی ٢٤٠ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌یه، جگه له ١٢٠ ملیار دیناری مانگی شه‌ش داهاتی ناوخۆی دیكه‌ش له به‌رده‌سته، نایده‌ن بۆئه‌وه‌ی موچه بێت، ده‌ڵێن، خۆشمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین موچه بده‌ین".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت'' چوار هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچو كۆنه‌بوه‌ته‌وه، پێیانوایه، هێزیان هه‌یه و دادگایان هه‌یه، میدیای گه‌وره‌یان هه‌یه خه‌ڵكی پێ فریوبده‌ن".