دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ چارەنووسی ژمارەیەك چەكداری هێزی دووپشك ئاشكرا دەكات كە تائێستا سۆراغیان نەبووە، داواش لە كەسوكاریان دەكات لە سبەینێوە سەردانی ئاسایش بكەن بۆ بینینی كوڕەكانیان.
دەستەكە لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئاب بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەیەك ناوی ئەو كەسانەی لەگەڵ هێزی دووپشك تائێستا سۆراغیان نەبووە، بۆ ئێمە هاتبوون، ئێمەش بەدواداچوونمان كرد لەگەڵ دەزگای ئاسایش/ سلێمانی، ئەوانیش وڵامیان دایەوە.
لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، بۆ قوناغی یەكەم ئەو ناوانەی لە خوارەوە هاتووە، كەسوكاریان دەتوانن لە سبەینێوە كاتژمێر ١٠ی بەیانی، سەردانی ئاسایش بكەن بۆ بینینی كوڕەكانیان.
ناوەكان:
گەرمیان محمد امین
سۆران عوسمان
سامان حمە سالح
گەیلان نەریمان عزیز
شەهرام محسین محمد
زانا كەریم
بابان ئەحمەد
هاوكار محمد امین
هەڵمەت خدرمحمود
سابیر محمد جوامیر
كارزان محمد خدر
ئیدرس حامیدنەسرەدین
محمحد حامیدنەشرەدین
محمد جبارمحمد
هاوكار عبدلكریم عسمان