هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، دەچێتە بەغدا.
لەمبارەوە سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز راگەیاند: رۆژی 2ـی مانگ کە دەکاتە رۆژی سێشەممە، شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت دەچنەوە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە.
وتیشی:ئامانجی کۆبوونەوەکە، رێککەوتنە لەسەر پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، چونکە تا ئێستا هەندێک لەکۆمپانیاکان ڕازی نین بەبێ ڕێککەوتنی نووسراو هەناردەی نەوت دەسیپێبکەنەوە.
هەفتەی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ بۆ ماوەی 5 رۆژ لەبەندەری جیهانی تورکیا سەرجەم ڕێکارە تەکنییەکانی هەناردەی نەوتیان تەواو کردووە و لەگەڵ تورکیاش گەشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر هەناردەی نەوتی کوردستان.