تەندروستی عێراق دەرگای دامەزراندنی کردەوە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

تەندروستی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ بەشێک لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان کردەوە و دەڵێت” دەرگای داخستنی فۆرم بۆ دەرچووانی هەرێم ١ی ٩ی ٢٠٢٥ دەبێت”.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە بلاوکراوەیەکدا کاراکردنی فۆرمی ئەلیکترۆنیی بۆ دامەزراندنی ناوەندیی راگەیاند، و خشتەی کاتی پێشکێشکردنی بەگوێرەی پسپۆڕییەکان بڵاوکردەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، فۆرمی دامەزراندنی تایبەت بە پزیشکان و دەرچووانی پەرستارانی هەرێمی کوردستان ١-٩ دادەخرێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتەکە، کاتی پێشکێشکردن بەم شێوەیە دەبێت:

– دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکیی ددان: لە یەک تاوەکو ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥.

– دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازی: لە ١٥ی ئەیلوول تاوەکو یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥.

– دەرچووانی پەیمانگەکان بە هەموو پسپۆڕییەکانیانەوە: لە یەکی تشرینی یەکەم تاوەکو یەکی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥.

– دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییەکان: لە یەکی تشرینی دووەم تاوەکو یەکی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥.

– دەرچووانی دەرەوەی عێراق و دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان: لە یەکی تاوەکو ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، فۆرمی تایبەت بە پزیشکانی دەرچووی دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها فۆرمی دەرچووانی پەرستاریی هەرێمی کوردستان، بەیانی رۆژی ١-٩-٢٠٢٥ دادەخرێت.

تەندروستی عێراق ڕوونیشیکردۆتەوە، لە دامەزراندندا پێشینە دەدرێت بە دەرچوانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە ٢٤٨٦٤ی کابینەی ٢٠٢٤، و هەر داواکارییەک دوای وادەی دیاریکراو وەربگیرێت پشتگوێ دەخرێت.

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی گەرەنتی دامەزراندن ناکات مەگەر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تەرخان نەکرێت.




PM:08:11:28/08/2025