بەرەی گەل: بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەین

بەرەی گەل لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختیکردەوە لەوەی بە هێزەێکی جەماوەری زۆرەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکەن. 

بەرەی گەل دەڵێت'' لە هەندێک میدیا سێبەری یەکێتیی بڵاوبووەتەوە کە گوایە بەرەی گەل لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پاشەکشە دەکات، سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە.''

ئاماژەبەوەشکراوە، بەرەی گەل بەهێزی گەورەی جەماوەری بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات لە سەرجەم ئەو بازنانەی کە کاندیدی هەیە، لە ژێر هیچ فشار و ڕووداوێک پاشەکشە ناکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی ئەو حیزبە لە پاش ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و شەڕی لالەزارە لە ئێستادا لە زایندانە. 




AM:09:43:29/08/2025