لە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان تەقینەوەیەک ڕوو دەدات

لەكۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لەسلێمانی گولـلە ئار بی جی-یەك بە خوێندكارێكدا تەقییەوەو بەهۆیەوە ژمارەیەكیان بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ وتەبێژی هێزەكانی ٧٠ بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاندووە:" لە كاتی مەشقی ژمارەیەك خوێندكاری عەرەب لە قەڵاچوالان گولـلـە ئاڕ بی جییەك لە دەستی یەكێكیاندا تەقییەوە."

وتیشی:" بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و سیانی دیكەش بریندارن."




PM:02:45:02/09/2025