وادەی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما راگەیەنرا

 نیشانەکانی یەکەمین سیستەمی نزم پەستانی پاییز لە ناوچەکانی هەرێم دەردەکەوێت و لە کۆتایی هەفتەی دووەمی مانگی ئەیلول دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەبێت. 

بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق ، نوێترین نوێکارییەکانی مۆدێلی کەشوهەوا دەستیان کردووە بە نیشاندانی ئاماژەیەکی ڕوون بۆ یەکەمین سیستەمی نزمە پاڵەپەستۆی پاییز لەم وەرزەدا، کە وردە وردە کاریگەری لەسەر کەشوهەوای هەرێم دەبێت لە هەفتەی دووەمی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات. ئەمەش لەگەڵ هاتنی بارستەیەکی هەوای مامناوەند و تاڕادەیەک سارددایە، کە گەرمای توندی مانگی ئەیلول دەشکێنێت.

دەستەکە بڵاویشیکردووەتەوە کە پێشبینی دەکرێت سیستەمی پەستانی نزم لە ڕۆژئاواوە بجوڵێت و سەرەتا کاریگەری خۆی بۆ باکوور و ڕۆژئاوا درێژ بکاتەوە و دواتر وردە وردە بگاتە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. ئەم جوڵەیە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەگەڵ کەشوهەوای مامناوەندتر لەوەی لە ماوەی پێشوودا ئەزموونمان کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە ئەم گۆڕانکارییە بە خاڵی دەستپێکی ڕاستەقینە دادەنرێت بۆ گۆڕینی کەشوهەوا لە هاوینێکی گەرم و ناخۆشەوە بۆ دەست لێدانی پاییزی جیاواز. 




AM:12:04:03/09/2025