وەزارەتی بەرگری تورکیا هۆشداری دەداتە هەسەدە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: هەسەدە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی سووریا و ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دروست دەکات ئەگەر پێویست بکات تورکیا هەموو پاڵپشتییەکی ئەحمەد شەرع دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا باس لەوەدەکات کە چاودێری هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا دەکات.

لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەسەر " پابەندبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردەوه به پڕۆسەی تێکەڵبوون به سوپای سوریا و خۆبواردن له هەرکردارێک یان قسه و باسێک که یەکگرتوویی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی سوریا تێکبدات".

وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە "ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی ئەم پرۆسەیە و ئەگەر پێویست بکات هەموو پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بە سوریا دەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاسایش و سەقامگیری سوریادا بکات".

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کاتێکدایە کە رۆژی ٢ی ئەیلول دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە) هەڕەشەی ئەوەی ئەگەر رێكەوتنی هەسەدە و ئەحمەد شەرع وەك خۆی جێبەجێ نەكرێت، توركیا دەستوەرانی سەربازیی دەكات.




PM:02:52:04/09/2025