لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا كۆد بدات بە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و لە سبەینێوە كاری پێ دەكرێت.
بە گوێرەی زانیاریییەکانی میدیای گۆڕان بڕیارە سبەینێ خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان (مەلیكە و شاهینە)، لەلەیەن لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانییەوە كۆدیان پێ بدرێت و خاوەنەكەی بۆی نییە نە ئۆتۆمبێلی تری بێ سەرەتا بكڕێت و نە بیفرۆشێت و تا كۆتایی لای خۆی بمێنێتەوە.
هەروەها مۆڵەتی مانگێكیش دەدرێت بە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل، كە ئۆتۆمبێلەكانیان بفرۆشن و تەنها دەبێت یەك دانەیان بەناوەوە بمێنێت.
بەپێی بڕیارەكە، هەر كەسێك یەك كۆدی بێ دەدرێت و بەپێچەەوانەوە ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت