چوار شەممە ١٠ی ئەیلول رێكخراوی ستۆپ راپۆرتێکی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ لە دوای بە دواداچونەکانیان دەرکەوتوە، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی دەیەم ریکۆردی شکاندوە لە چاو پێکهێنانی نۆ کابینەکەی رابردودا و لە پێکهێنانیشدا یەکەم کابینەی حکومەت خێراترین بووە
دوای لە ١١ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و پێکنەهێنانی حکومەت، رێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و په‌ره‌پێدان، ڕاپۆرتێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردوەتەوە .
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوەکەدا هاتوە؛ به‌پێی یهیڕهوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێویست بوو له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌هۆی پێكنه‌هاتنی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رله‌مان، پرۆسه‌كه به رێككاره پهیڕهویهكانی خۆیدا تێنهپهڕێوه.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئه‌م دواكه‌وتنه لێكه‌وته‌ی زۆری له په‌كخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و پرسی شه‌فافییه‌ت هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌م راپۆرته ده‌ریخستوه كه خێراترین پێكهێنانی كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بوه، كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگ پێكهێنراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە له‌هه‌موشیان دواكه‌وتو تر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مه كه تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه و ماوەی دواکەوتنەکەی زیاترە لە سێ هێندەی کابینەی یەکەم و لە چاو کابینەکانی دیکەشدا ڕیکۆردی شکاندوە.