تەندروستی سلێمانی: زیاتر لە ھەزار نەخۆشی دڵ چارەسەریان بۆ کراوە



تەندروستی سلێمانی، بڵاویکردوەتەوە مانگی ڕابردو ٤٢٩ بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ كراوە و زیاتر لە ١٠٠٠ نەخۆشی دڵیش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ئەیلول، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە  بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتییەکەیان لەمانگی ڕابردو دا، لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی ١٥٦٧ نەخۆش سەردانیان كردوە و ١٠٨٣ نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ، ٤٢٩ بوژانەوەی دڵ و ٤٧ نەشتەرگەری دڵ و ٣٢٥ نەشتەرگەری قەستەرە ئەنجام دراوە.

تەندروستی سلێمانی دەشڵێت'' تەنها لە ماوەی ئەو مانگەدا لە نەخۆشخانەکانی دڵ  ١٤٨ چارەسەری سروشتی  و ٢٣٦ تیشك گیراوە و٣٥٤٤  پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.




PM:01:15:11/09/2025