تەندروستی سلێمانی: کێشەی نەبوونی دەرمان چارەسەردەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردەوە، شەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، کە کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.

دەقی ڕەگەیندراوەکەی تەندروستی سلێمانی: 

کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان لە پارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا...

ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ چارەسەرکرا.

سوپاس بۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان داوە، وەسوپاس بۆسەرجەم ڕاگەیاندنەکان بۆ گرنگی دان بەبابەتەکەو  خەمخۆریان ..



PM:08:56:13/09/2025