لەگەرمیان داعشێک دەستگیرکرا
ئیوارەی ئەمرۆ هێزەکانی ئاسایشی قەزای كفری تیرۆریستێكی داعشیان دەستگیر كرد کە ژمارەیەك دەمانچەی بێ دەنگ و بۆمبی موگناتیسی پێ بووە .
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی كفری بەسپی میدیای راگەیاند: بە پێ لیكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە کە دەستگیرکراوەکە ئەندامە لەو تۆرەی كە كردەوە تیرۆریستیەكەی شاری هەولێر و كەركوكیان ئەنجامداوەو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ناوەكانی ئاشكرا كردبوو".
ئاماژەی بەوەشدا:" گومانلێكراوەكە كوردەو لەكاتی گرتنەكەیدا ژمارەیەك دەمانچەی بێ دەنگ و بۆمبی موگناتیسی پێ بووە و ئێستاش لەژێر لێكۆڵینەوەیدایە.
PM:09:46:13/12/2014