هەسەدە: گروپە چەکدارەکانی دیمەشق هێرشی راستەوخۆیان کردە سەر هێزەکانمان

هەسەدە ئاشکرای دەکات کە لە کەناری روباری فورات لە شارۆچکەی دەرناج لە رۆژهەڵاتی دێرەزور، گورپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هێرشی راستەوخۆیان کردووەتە سەر هێزەکانیان.


رۆژی یەکشەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥ هێزەکانی سوریای دیموکرات( هەسەدە) لە  راگەیانراوێکدا بلاویکردەوە کە "  ئەمڕۆ لە کەناری روباری فورات لە شارۆچکەی دەرناج لە رۆژهەڵاتی دێرەزور، گورپەچەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق  هێرشی راستەوخۆیان کردوەتە سەر هێزەکانیان، ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و پێکدانەکان هێشتا بەردەوامە".

هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاپەندبوونیان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دووپاتدەکەنەوە، دەشڵێت، پێویستە حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و رێگە بەو هێرشانە نەدات کە ئارامی ناوچەکە تێکدەدات.






PM:12:08:14/09/2025