کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی دەنگدەرانی گشتی و تایبەت و وێستگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە ١١ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

جومانا غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" ئەنجومەنی کۆمسیاران بڵاوبوونەوەی کۆتایی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکانی پەسەند کرد، ژمارەی گشتی دەنگدەران گەیشتە ٢١٤٠٤٢٩١ کەس".

وتیشی" ژمارەی دەنگدەرانی گشتی ٢٠٠٦٣٧٧٣ کەسە، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت ١٣١٣٩٨ کەس، و ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە ٢٦٥٣٨ کەسە".

غەلای ئاماژەی بەوەشدا" ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی ٨٧٠٣ بنکەیە و ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی ٣٩٢٨٥ وێستگەیە".

ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت ٨٠٩ بنکەیە و ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت ٤٥٠١ وێستگەیە.

جومانا غەلای، لە کۆتاییدا وتی" ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە ٢٦٥٣٨ کەسە، و ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت بە ئاوارەکانیش ٩٧ بنکەیە، و ژمارەی وێستگەکان ٣٢١ وێستگەیە".



AM:11:51:15/09/2025