کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کۆتایی هات

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بەبێ یەکلاکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ سبەینێ دواخرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی ئەیلول، ئەنجوومەنی دەوڵەت دەربارەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام یەکلایکردنەوەی ڕاوێژەی یاساییەکەی بۆ سبەینێ جوارشەممە، دواخست.

بڕیارە ئەنجومەنەکە بۆچوونی خۆی دەربارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەوانە بکات کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

بۆچوونەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت پابەندکار نییە بۆ حکومەتی عێراق، بەڵام هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند داوا لە ئەنجومەنی دەوڵەت دەکات، بۆچوونی خۆی دەربارەی ناکۆکییەکەی هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە پێشکەش بکات.




PM:02:15:16/09/2025