لیستی مووچەی مانگی تەمموز و ئاب پەسەندکرا

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشکرایدەکات کە لیستی مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب لە بەغدا پەسەند کراوە و ئامادەیە بۆ خەرجکردن.

لەمبارەوە یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند: هاوکات خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلولن، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا تەواو بکرێت. ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە هەولێر و بەغداد لەسەر دۆسیەی نەوت گەیشتوونەتە رێککەوتن.

ناوبراو وتیشێ کە پەسەندکردنی یستی مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب بەو مانایە کە مووچەی ئەم دوو مانگە ئامادەیە بۆ خەرجکردن و چاوەڕوان دەکرێت بە زوترین کات دابەش بکرێت. لە کاتێکدا دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە دووی ئەیلول ئەنجامدرابوو.

هاوکات ئاشکرای کرد کە ماوەی سێ رۆژە خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلولن. چاوەڕوان دەکرێت ئەم لیستە لە ماوەی هەفتەیەکدا تەواو بکرێت و پاش ئامادەکردنیشی رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت. دوای وردبینی و بە سیستەمی پەیڕۆڵ لیستەکە رەوانەی بەغداد دەکرێت بۆ پەسەندکردن و خەرجکردن.




PM:05:27:18/09/2025