پێشەوا هەورامانی: سبەی ڕێککەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت

یەکشەممە ٢١ی ئەیلول، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەكات”واژۆکردنی رێككه‌وتنی سێقۆڵی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت له‌ ئان و سات دایه‌.”

پێشەوا هەورامانی، لە دوانی لێدوانیدا راگەیاند” واژۆکردنی رێککەوتنی نێوانیان لە ئان و سات دایەو ئەگەر هیچ شتێک نەیەتە ئاراوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە سبەی دووشەممە رێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت.” 
ئاماژەی بەوە کرد،

بە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی موچە نامێنێت و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی بەو ئەرکەی خۆی هەڵسێت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە تائێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشی ئەم ساڵیان وەرنەگرتوە و ڕوون نییە کە بە تەواوی ڕێککەوتن ئەنجامدەدرێت و مووچە دابەشدەکرێت.



PM:09:36:21/09/2025