سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیاند" بە تەواوی پشتگیریمان بۆ مافی چارەیخۆنووسین بۆ گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتەكەی لە چوارچێوەی ڕەوایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەكاندا، دووپات دەكەینەوە"، دەشڵێت" بە ڕێزەوە لە تێكۆشان و قوربانیدانی گەلی فەڵەستین لەپێناو ئازادیدا دەڕوانین".
سێشەممە ٢٣ی ئەیلول سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بلاویکردەوە کە هەرێمی كوردستان بە گرنگییەكی زۆرەوە لە گفتوگۆكان لە پەراوێزی كۆبوونەوەی كۆمەڵی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دەربارەی فەڵەستین دەڕوانێت.
سەرۆكایەتی هەرێم دەشڵێت: "ئێمە وەك گەلێك كە زۆر قوربانیمان بۆ ئازادی و مافە ڕەواكانمان داوە، بە ڕێزەوە لە تێكۆشان و قوربانیدانی گەلی فەڵەستین لەپێناو ئازادیدا دەڕوانین و ساڵانێكی درێژە نوێنەرایەتیی فەڵەستینمان لە هەرێمی كوردستان هەیە”.
ڕاشیگەیاندووە، "ئێمە لە هەرێمی كوردستان تەواوی پشتگیریمان بۆ مافی چارەیخۆنووسین بۆ گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتەكەی لە چوارچێوەی ڕەوایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەكاندا، دووپات دەكەینەوە