وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، زیادەی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی "کتێبی کۆنەی سود لێ وەرنەگیراو" ڕادەگەیەنێت كە بە نزیکەی هەزار و ٣٢١ تەن دەخەملێندرێت.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چوارشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە'' هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زیادەی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی کتێبی کۆنەی سود لێ وەرنەگیراو بۆ جاری دووەم بەپێ ی یاسای تایبەت بە فرۆشتن وبەکرێ دانی موڵک و ماڵی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو کتێبانەی کە دەیفرۆشین بە نزیکەی هەزار و ٣٢١ تەن دەخەملێندرێت و ئەوبڕە لەوانەیە زیاتر یان کەمتر ببێت، هەروەها کتێبەکان لە کۆگای ناوەندی وەزارەت و کۆگای گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و کۆگای پەروەردەی قەزاکان کۆکراوەتەوە و پێویستە کڕیار لە شوێنی دیاریکراوی خۆیان هەڵیبگرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەرکی هەڵگرتن و بارکردنی ئەو کتێبانە دەکەوێتە ئەستۆی کڕیار و پێویستە کڕیار لە ماوەی ٤٥ ڕۆژی تێکڕایی ئەو کتێبانە لە هەمو کۆگاکان هەڵبگرێت ئەگینا بەڕێژەی ٠.٠٥٪ لەبڕی بەرامبەری فرۆشتنەکە بێ بژاردە دەکرێت بۆ هەر ڕۆژەکی دواکەوتن پاڵپشت.
ڕۆژی ئەنجامدانی زیادەی ئاشکرا لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكکەوتی ٢ی مانگی داهاتو کاتژمێر بەیانی ١١ی بەیانی لە بینایەی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە گەڕەگی ڕوناکی ئەنجام دەدرێت، ئەوەشیخستەڕو، پێویستە کەسی بەشداربو لە ڕۆژی زیادەی ئاشکرا (چەکێکی بانکی بە مۆری سەفتەجە) بە بڕی ٦٩ ملیۆن دینار لەگەڵ خۆی بهێنێت وەک بارمتە ئەگینا مافی بەژداری کردنی نابێت