پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە توندی هێرشی کردە سەر هەسەدە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە هەژماری کرد.
وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە ڕاگەیەندراویكدا بڵاویكردەوە'' بە وریایی چاودێری پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەكەین.
وەزارەتەکە دەڵێت" هێرشەکانی ئەم دواییە کە هێزەکانی حکومەتی سوریایان لە منبج و گوندەکانی حەلەب کردە ئامانج، جارێکی تر نیشانی دا کە هەسەدە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە نییە کە لە ١٠ی ئازار نییە کە لەگەڵ حکومەتی سوریا واژۆی کردوە، و هەڕەشەیەکی ڕونە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە".
بەرگری تورکیا، جەختیکردەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانی و هەماهەنگیان لەگەڵ حکومەتی سوریا لە بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەردەوامی پشتگیری لە یەک پارچەی خاکی سوریا دەکەن.
ئاماژەبەوەشکراوە "هەمو جۆرە پشتیوانییەکی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی، بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و ئاسایشی حکومەتی نوێی سوریا دابین دەکات.''
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی کاتی سوریا شەڕ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ عەلوییەکان و دروزەکان بەردەوامە و چەندین کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە هەروەها گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بە بەردەوامی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و دەوروبەری بە ئامانج دەگرن.