سه‌رۆكی یه‌كێتیی رایگه‌یاند" دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چاره‌سه‌ره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و گه‌یشتن به ئه‌نجامی دڵخواز له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانمان "، ده‌شڵێت: "قوڵایی ستراتیجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غدا ده‌بینین".
هه‌ینی ٢٦ی ئەیلول بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی لە پەیامێکدا وێڕای پێشوازیکردن لە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند" پیرۆزبایی له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ پشوودرێژییان".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشیدا دەڵێت"هه‌میشه باوه‌ڕمان وابووه و داكۆكیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چاره‌سه‌ره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و گه‌یشتن به ئه‌نجامی دڵخواز له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانمان".
سەرۆکی یەکێتی وێڕا دەستخۆشی لەو کەسانەی هاوکاریان کردوە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەڵێت" ئێمه قوڵایی ستراتیجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غدا ده‌بینین و له‌و رێگایه‌وه ده‌توانین خزمه‌تی خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین".