ئەندامیکی م.س یەكێتی: كۆبوونەوەكە پۆزەتیڤ بوو

ئه‌ندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەكەی ئەمرۆی نێوان هێرۆ ئیبراهیم‌و كۆسرەت رەسوڵ‌و بەرهەم ساڵح بە پۆزەتیڤ وەسف دەكات.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە نەویست ناوی ئاشكرا بكات بە سپی میدیای راگەیاند: كۆبوونەوەكە دەستپێكی چەندین دیداری دیكە‌و بۆ یەكەم هەنگاو باش بووە‌و سەرجەم كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ بۆ چارەسەری كێشە‌و قەیران لەناو سەركردایەتی یەكێتی پۆزەتیڤ بووە.

كاتژمێر 12:30ی ئەمرۆ هەریەك هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، مەلا بەختیار‌و عومەر فەتاح  لەگەڵ لە هەریەك لەكۆسرەت رەسوڵ، بەرهەم ساڵح‌و حاكم قادر لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ لە سلێمانی كۆبوونەوە.




PM:03:39:15/12/2014