فەرەنسا و بەریتانیا: پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین

هەینی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥، هەر  یەک لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا و فەرەنسا پێشوازی لە رێککەوتنی بەغدا و هەولێر دەکەن و بە خاڵێکی گرنگ وەسفی دەکەن. 

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغداد رایگەیاند” پێشوازی لە رێككەوتنە مێژووییەكەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق دەكەین بۆ كردنەوەی بۆری عێراق- توركیا، ئەم رێككەوتنە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێشەوە، بۆ وەبەرهێنانی بەهێزترو گەشەكردنی زیاتر بۆ هەموو خەڵكی عێراق.” 

لەلای خۆشەیەوە،  پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی ڕێککەوتنی سێقۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیاکانی بواری نەوت نووسیویەتی: پێشوازی لە ڕێککەوتنی ڕاگەیندراوی دوێنێی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەکەم دەربارەی دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێم.

 وابڕیارە کاتژمێری  ٦ی سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی ئەیلول نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای بۆری نەوتی هەرێم - جەیهان وجارێکی دیکە بگاتەوە بازاڕی جیهانیی و لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بە بازاڕ بکرێت و داهاتەکەی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵیی بەغدا



PM:06:07:26/09/2025