بەڕێوەبەری کتێبخانەیەک: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە حیزبی کراوە

 بەڕێوەبەری یەکێک لە کتێبخانە دیارەکان ئاشکرایدەکات، پێشێنگانی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بۆ ئەم ساڵ بە حیزبی کراوە ڕێگریکراوە لە بەشداری کردنیان.

 
بەڕێوەبەری کتێبخانەی هەژار موکریانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند'' دەستوەردانی حیزبی لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە ئاشكرا دیارە.'' 

لە لێدوانەکەیدا بەڕێوەبەری کتێبخانەکە، باسی لەوەکردوە، کە بۆ ماوەی حەوت ساڵی بەڕێوەچوونی پێشناگاکە بە بەردەوامی بەشداریان کردوە بەڵام ئەم ساڵ داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراوە و پشتگوێخراون ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی بەشداری لە پێشانگاکە نەکەن. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان داوای شوێنێکی ١٨ مەتریان کردوە و مافی خۆیانە کە شوێنێکی بەو قەبارەیان پێبدرێت بەهۆی ئەوەی چاپکراوەکانیان زۆرە بەڵام بەڕێوەبەرانی پێشانگاکە ڕەتیان کردەوەتەوە و ئەو شوێنانە دراوە بە کتێبخانەکانی دیکە. 

سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی پێشانگاکە وتیشی'' ئەم مانگە کاتی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی و چەند جارێک داوایان کردوە کە گۆڕانکاری تێدا بکرێت بەڵام ڕەتکراوەتەوە، بەو پێیەی ساڵانی پێشوتر کۆتای مانگی ١١ و سەرەتای مانگی ١٢ کراوە بەڵام بەڕێوەبەرانی پێشانگاکە بە هۆکاری حیزبی کاتەکەیان گۆڕیوە.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە، سبەینێ ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بۆ خولی حەوتەمی دەتپێدەکات و تاوەکو ١٣ مانگ بەردەوام دەبێت و ئەم ساڵ بڕیارە بە شێوەیەکی جیاوازتر بەڕێوەبچیت بەو پێیەی دەمەزراوەی مام بەشداری لە ڕێکخستنی پێشانگاکە کردوە. 




AM:11:25:02/10/2025