ئەمڕۆ ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بە بەشداری دەیان ناوەندی نێودەوڵەتی و ناۆخۆی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی کرایەوە و تاوەکو ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کرایەوە تاوەکو ١٣ی مانگ بەردەوام دەبێت واتا ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکوو شەشی ئێوارە کراوە دەبێت
هاوکات ١٥٠ ناوەندی نێودەوڵەتیی و ٧٠ی ناوخۆی بەشدارن و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ڕۆژانە چەندین چالاکی و پانێڵ دەربارەی گرنگی خوێندنەوە بەڕێوەدەچن، هەروەها داشکاندن بۆ بەشی زۆری کتێبەکان کراوە.
پێشانگاکە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا بەوپێیەی کە دەستوەردانی حیزبی تێدا ئەنجامدراوە و کاتەکەشی گۆڕاو و بە هۆکاری کەسێتی و حیزبی کاتی پێشانگاکە پێشخراوە ئەمە لە کاتێکدایە بۆ یەکەم جارە پێشانگاکە لەلایەن دەستگای مام سەرپەرشتی بکرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، هەشت ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکەم سەرۆک کۆماری کورد لە مێژوویی عێراقدا.