لە گوندی سیتکان کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت

بە هۆی کێشە و ناکۆکی خێزانی دوو برا دەبێتە شەڕیان و لە دەرئەنجامدا یەکێکیان دەکوژرێن. 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەهۆی دروست بوونی کێشە و ناکۆکی خێزانی لە نێوان دوو برا کە دانیشووی گوندی سیتکان لە سنوری ناحیەی دیانا یەکێکیان دەکوژرێت. 

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە براکان دەمانجەی بەکارهێناوە لە دژی براکەی تری کە لە ئەنجامدا گولیەکی بەردەکەوێت و گیانلەدەست دەدات. 

هاوکات، هەر لە دوای ماویەکی کەم توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت، تا ئێستاش پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچیان ڕانەگەیەیاندوە سەبارەت بە ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە. 






PM:09:33:04/10/2025