کەشناسێک ئاشکرایدەکات، سبەی گەرمترین ڕۆژی مانگی تشرینی یەکەم دەبێت بەڵام لە پاشان کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کەشوهەوا سەرد دەبێت.
ئاراس جەبار ڕایگەیاند'' سبەی یەکشەمە ٥ی تشرینی یەکم، لەئەنجامی کاریگەری بەردەوامی ئەو بەرزەپاڵەپەستۆی لەسەر بەرگەهەوای ناوچەکە جێگیربووە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەرزتر ئەبێتەوە و کەشەکە بەڕاورد بە ئەمڕۆ گەرمتر ئەبێت دەبێتە گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە.''
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەگەڵ بەردەوامی کەشوهەوای سارد و باراناوی لەناوچەکانی سنوری دەریای ناوەراست و باشوری ئەوروپا ، لە دوو سبەی دووشەمەوە ٦ی مانگ، بۆ رۆژانی دواتر کاریگەری ئەو بەرزەپالەپەستۆیە هێدی هێدی لاواز ئەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە.
ئاراس جەبار باسی لەوەشکردوە، دوابەدوای ئەوە پێشبینی ئەکرێت لە رۆژی پێنجشەمە بەدواوە کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی لەکاتی ئێستا لەوڵاتانی ئەوروپا کەشێکی سارد و باراناوی دروستکردوە بەرەو ناوچەکانی سوریا و عێراق و هەرێمی کوردستان جوڵە بکات و بارستە هەوایەکی فێنک لەگەڵ خۆیدا ئەهێنێتە ناوچەکەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زۆر نزمدەبنەوە بەڵام ئەگەری بارانبارینی لێناکرێت بارستە هەواکە بەگەیشتنی بەناوچەکە وشک ئەبێت.