بزووتنه‌وه‌ی گۆران چاوی له‌سه‌ر سێ هه‌ڵسوراوی خۆیه‌تی که له‌جێگای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری ئێستای سلێمانی دایبنێت.
به‌پێی رێکه‌وتنی 10 کانونی یه‌که‌می نێوان گۆڕان و یه‌کێتی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی ده‌درێت به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئه‌و پۆسته‌ش گۆران چاوی له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له بابه‌کر دڕه‌یی و نه‌ژاد جه‌لال دلێر عەبدولخالقە.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا ئه‌گه‌ری زۆر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بابه‌کر دڕه‌یی دابنێت بۆ ئه‌و پۆسته، بابه‌کر دڕه‌یی یه‌کێک بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وازهێنانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، ئه‌میش وازی له یه‌کێتی هێناوه، ماوه‌یه‌ک وته‌بێژی کۆمپانیای وشه، دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆمپانیان وشه بووه. خوێندنی یاسای ته‌واکردووه‌و پارێزه‌ره. هەرچی دلێر عەبدولخالقە دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی یە.
نه‌ژاد جه‌لال ده‌رچووی کۆلیژی زانستی سیاسیه‌و چوار ساڵه به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی سبه‌یه.