به‌رپرسی تیمی قه‌ناس به‌ده‌سته‌کانی داعش له کوبانێ که‌ناوی ( ئیمان ئه‌لشامی)یه به‌ده‌ستی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه کوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک یه‌په‌گه به سپی میدیای راگه‌یاند له شه‌ری 24 کاتژمێری رابردووی نێوان یه‌په‌گه‌و چه‌کدارانی داعش دا به‌رپرسێکی ئه‌و رێکخراوه که ناوی (ئه‌بو الیمان الشامی) یه کوژرا.
ئه‌م چه‌کداره له‌کاتی هێرشی داعش دا بۆ سه‌ر کوبانێ و گرتنی چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاره‌که له ڤیدیۆیه‌کی کامێراکانی داعشدا ده‌رده‌که‌وێت که کۆمه‌ڵێک چه‌کدار پیره‌ژنێکی به‌جێماو ده‌گوێزنه‌وه، یه‌کێک له چه‌کداره‌کان که به‌رپرسی ئه‌م گرووپه‌یه له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که‌ئه‌ویش( ئه‌بو ئیمان ئه‌لشامیه) که ئه‌مرۆ به‌ده‌ستی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه کوژرا.