ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" پارتی و یەکێتی لەسەر لە ٩٠٪ پۆستەکان ڕێکەوتوون بۆ پێکهێنانی حکومەت"
ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەم٢٠٢٥ عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا و ڕایگەیاند " ئێستا پارتی و یەکێتی پێکەوە لە حکومەتدان، هەتا مانگی پێشتر لە ڕووی سیاسیەوە نزیکبونەوەی باش هەبوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، ڕەنگە هەندێک تێبینی هەبێت کە پەیوەستە بە دۆخەکەوە وە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنیش کاریگەری هەبوو، هیوادارم بگەینە ئەنجام تا هەر سێ سەرۆکایەتیەکە بە یەک پاکێج کۆتایی پێبێت".
ئەمە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی دانوسانتکاری یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی ڕایگەیاندبو کە ئەوان هێڵی سوریان نییە بۆ پێکهێنانی حکومەت و لێکنزیکبونەوەی باش هەیە.
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و بە پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕێژەی بەشداریکردن ٧٢٪ بوو، ژمارەی کورسیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٢٣ کورسی و لایەنەکانی دیکەش ٣٣ کورسیان بەدەست هێنا، بەڵام تا ئەم کاتە کە نزیکەی ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنەکاندا حکومەت پێک نەهاتوە.