لاهور شێخ جەنگی، کەسە نزیکەکانی و بەرپرسانی بەرەی گەلی سەرپشک کردوە لەبەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند'' لاهور شێخ جەنگی کەسە نزیکەکانی و بەرپرسانی بەرەی گەلی سەرپشک کردوە لەبەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.''
پارێزەرەکەی دەڵێت'' لەزیندانی کانی گۆمە لەسلێمانی سەردانی لاهور شێخ جەنگی کردوەو سەرۆکی بەرەی گەل کەسە نزیکەکانی خۆی و بەرپرسانی حزبەکەی سەرپشککردوە خۆیان بڕیار بدەن بەشداری هەڵبژاردن دەکەن یان نا؟.''
بورهان ڕەشید وتیشی'' لاهور شێخ جەنگی دۆخی تەندروستیی باشە و سەرقاڵی خوێندنەوەی كتێبە.'' ئاماژەی بەوەشکرە، لەبارەی چارەنوسی بەشێک لەزیندانییەکانەوە، ١١ كهس دەستگیرکراو بە پلەبەندی لە ڕۆژانی ڕابردودا ئازاد کراون، کە چایچی، باخەوان و شۆفێر بون، کە بێتاوان بون و هیچ تۆمەتێکیان لەسەر نەبوە ".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە نیوەشەوی ٢١ لەسەر٢٢ی ئابدا، شەڕی لالەزار لە سلێمانی ڕوویدا کە تێدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەڕ لە نێوان چەکدارانی لاهور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، لە کۆتایدا لاهور دەستگیرکرا.