نوێنەری پزیشکانی دەرچوی دەرەوەی وڵات "پێمان دەڵێن گێرەشێوێن و بەرپرسی حزبی و حکومی نەماوە سەردانی نەکەین و بوینەتە قوربانی ململانێی سیاسی، چونکە زۆربەمان خەڵکی سلێمانین".
ئەمڕۆ ٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ بۆ ڕۆژی دووەم پزیشکانی دانەمەزراوی دەرەوەی وڵات کە ژمارەیان ٥٣ پزیشکە لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم گردبونەوە و داوای هۆکاری دانەمەزراندنیان دەکەن، ئالان جەمال نوێنەری پزیشکە دانەمەزراوەکان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند" دوو ساڵە بە دوای یەکلاکردنەوەی چارەنوسمانین و کەس وەڵاممان نایاتەوە، نازانین بە چ زمانێک باسی ئەو زوڵمە بکەین، ئێمە هیچ کێشەیەکی یاسایمان نیە، وەزارەت خۆی کە دەیزانی چارەنوسمان ئەمەیە با سەرەتا ڕێگەی نەدایە بچوینایە بمانخوێندایە"
"بە بەڵگە لامانە کە کتابەکانمان ڕاگیراون، بەرژەوەندی وەزارەت چیە کە ئێمەیان لە ٧٧٥ پزیشکەیتر جیاکردۆتەوە و ئەوان لە نەخۆشخانە خزمەت دەکەن و ئێمەش لەبەردەم وەزارەت چاوەڕێی وەڵامێکین، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا شەشەم جارە دێینە ئێرە و وەڵامێکمان دەست نەکەوتوە دوای ٢٠ ساڵ خوێندن و نمرەی بەرز" ئالان جەمال وای ووت.
گردبوونەوەکە بۆ دووەم ڕۆژە لەسەر یەک، دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەم ساڵ ٧٧٥ دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزران، بەڵام ئەو ٥٣ پزیشکەی کە لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە، جیاکراونەتەوە و بێبەشکراون لە دامەزراندن.
لینکی ڤیدیۆ
https://fb.watch/CzuWVjarDi/