لە ناحیەی عەربەت لە سلێمانی دەستڕێژی گولە لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان ناوچەی عەربەت کراوە.
درەنگانی شەوی سێشەممە جەوهەر ئاوکەڵەیی، کارگێڕی لقی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندوە" ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی سەرەکی و لەبەردەم بارەگاوە تەقەی بە ئاراستەی بارەگاکە کردوە و پاسەوانەکان وەڵامیان داوەتەوە و هێزە ئەمنیەکان لە ڕێگای کامێرای چاودێریەوە هەوڵی دۆزینەوەی تەقەکەرەکە دەدەن"
بە پێی زانیاریەکان هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئەو ڕوداوەدا نەبوە.